شتەجێبوون و هاریکاری حکومەت بۆ پەنابەرانی هاریکاری دەوڵەت  GARو ئەنجامەکانی دۆزینەوەی کار لە بریتیش کۆڵومبیا

بەخێربێن! تکایە ئەو پەیامەی خوارەوە بخوێنەوە بەر لەوەی دەست بە پڕکردنەوەی ڕاپرسیکە بکەیت:

ڕێگەپێدان بەشداریکردن لە بەرنامەی "نیشتەجێبوون پەنابەرانەی GAR و گونجاندنی کۆمەڵایەتی و ئەنجامەکانی دۆزینەوەی کارپەیداکردن لە بریتیش کۆڵومبیا، بە تیشک خستنە سەر ماوەی یەک دەیە لە گەیشتنت و بۆ ئەوەی پلان دانان بۆ شێوەی دانیشتوان لە داهاتوو"

لێکۆڵەری سەرەکی: دکتۆر دانیێڵ هیبێرت، بەشی جوگرافیا – زانکۆی بریتیش کۆڵومبیا

1984 West Mall, Vancouver, BC Canada V6T 1Z2  |  dan.hiebert@ubc.ca

لێکۆڵەری یارمەتیدەر: گرەیس نیوتن، بەشی جوگرافیا – زانکۆی بریتیش کۆڵومبیا

1984 West Mall, Vancouver, BC Canada V6T 1Z2  |  grace.newton@alumni.ubc.ca

سپۆنسەر: خەرجی ئەم لێکۆڵینەوەیە لەلایەن دەزگای کۆچبەری و پەنابەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا دابین کراوە

مەبەست: ئەو پرۆژەیە یارمەتیمان دەدات بە شێوەیەکی باشتر لە ئەزموونی گونجانی ئەو پەنابەرانەی کە لە لایەن حکومەتەوە کەفالەت کراون بگەین کە بەرلە دە ساڵ گەیشتوونەوە بریتیش کۆلومبیا. ئێمە لەم لێکۆڵینەوە بەدواچوون دەکەین لەوەی کە پەنابەران چۆن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە بریتیش کۆلومبیا بەکاردەهێنن. ئێمە خزمەتگوزارییەکان هەڵدەسەنگێنین کە چەندە یارمەتیدەر بووین. هەروەها ئێمە پرسیار دەکەین کە ئایا پەنابەران خۆیان چۆن لە مانای گونجان و سەرکەوتن دەگەن. ئەم بەربەستانەیش دیار دەکەین کە ڕێگە لە گونجانێکی سەرکەوتوو دەگرن. ئەم زانیاریانە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی بزانین کە ئایا گۆڕانکاری یاسای پەنابەران لە ئاستی فیدراڵ چ کاریگەرییەکی هەبووە لە سەر گونجانیان. هەروەها ئەم زانیاریانە ڕێگەمان دەدات کە چی پێشنیاز بکەین بۆ ڕێکخستنی گونجانی پەنابەران لە بریتیش کۆلومبیا.

پرۆسەی ئەم لێکۆڵینەوەیە: تۆ بە شێوەیەی نائاشکرا ڕاپرسیکە لە سەر ئینتەرنێت پڕ دەکەیتەوە کە تایبەتە بە ئەزموونی نیشتەجێبوونت لە کەنەدا. ڕاپرسیکە ماوەی ١٠-١٥ دەقیقە دەخایەنێت و تێیدا پرسیارت لێ دەکرێت سەبارەت بە ژیانی ڕۆژانەت لە کار و شوێنی خوێندن و ماڵەوە. تەواوکردنی ئەم ڕاپرسی شتێکی داواکراو نییە وتۆ ئازادیت لەوەی هەر کاتێک بەشداریکردنت بوەستێنێت.                                                                                                                                           

ئەنجامی پڕۆژەکە: پوختەی ئەنجامەکان لە لاپەڕەیەکدا لە ڕێگەی وتاری بەدواچوون لە ڕۆژنامە و کۆڕی سەر ئینتەرنێت بە چەنین زمان بڵاودەکرێتەوە. هەروەها ئەنجامەکان بەشێک دەبن لە نامەی ماستەری گرەیس نیوتن و ڕاپۆرتێک بۆ دەزگای کۆچبەری و پەنابەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا.                                                                                                                                     

سوودە نادیارەکان: بە بەشداربوونت لەم لێکۆڵینەوەی هیچ سوودێکی ئاشکرات پێ ناگات. بەڵام، ڕاپرسییەکە بوارێک بە تۆ دەبەخشێت بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆت وەک کەسێکی سوودمەند لە هاریکاری حکومەت بۆ پەنابەران لە کەنەدا  لەگەڵمان بەش بکەیت. نزیکی تۆ بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردنی بەرنامەی نیشتەجێبوون لە داهاتوو.

مەترسییە نادیارەکان: پرسیارەکانی ڕاپرسی مامەڵە لەگەڵ ژیانی رۆژانە دەکەن و ئێمە هەست ناکەین ئەم پرسیارانە بێزاریت بۆ دروست دەکەن. بەڵام تۆ ئازادیت لەوەی هەر کاتێک بەشداریکردنەکەت بە بێ هۆکار بوەستێنیت. تۆ نابێت هۆکارەکە بۆ کەس باس بکەیت. ئەگەر لێکۆڵینەوەکە کێشە و جۆرە هەستێکی هێنایە کایەوە کە تێیدا تۆ پێویستیت بە یارمەتییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان، سەرچاوەی یارمەتیدان لە سەرەتای ڕاپرسییەکە دیار دەکرێت.

پاراستنی نهێنی: ئێمە پرسیاری ناو و ناونیشانت لێ ناکەین وەک بەشێکی ڕاپرسییەکە. داتای ڕاپرسییەکە لە فایلێکی کۆمپیوتەری لە فلاشێکی  USBبە پاسۆرد پارێزراو هەڵدەگیرێت و دواتر لە چەکمەجەیەکی داخراو دادەنرێت کە هی بەکارهێنان نییە. هەرچی فۆرمە لە شێوەی کاغەز لە زەرفێکی چەسپ لێدراو لەناو کەنتۆرێکدا دادەخرێت و پاشان دوای پێج ساڵ دەدڕێندرێت.

پاداشت/پێشکەکاری: تۆ هیچ پاداشتێکی مادیت پێنادرێت لە ئەنجامی تەواوکردنی ئەم ڕاپرسییە

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بەم لێکۆڵینەوەیە: ئەگەر هەر پرسیارێکت هەبوو یان پێویستت بە زانیاری زیاتر بوو، پەیوەندی بە دکتۆر دانیێڵ هیبێرت (dan.hiebert@ubc.ca) یان گرەیس نیوتن (grace.newton@alumni.ubc.ca) بکە

پەیوەندی بۆ نیگەرانیبوون و سکاڵاکردن سەبارەت بەم لێکۆڵینەوەیە: ئەگەر نیگەرانی و سکاڵات هەبوو سەبارەت بە مافەکانت وەک بەشداربوونی لێکۆڵینەوەکە ، پەیوەندی بکە بە هێڵی سکاڵاکردن بۆ بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکە کە لە ئۆفیسی زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بۆ رەوشتی لێکۆڵینەوە بە ژمارەی 604-822-8598 بۆ شوێنە دوورەکان ئیمەیڵ RSIL@ors.ubc.ca یان ژمارە تەلەفۆنی بەخۆڕایی 1-877-822-8598.

ڕێگەپێدان: بەشداریکردنت لەم لێکۆڵینەوەیە بە تەواوی کارێکی خۆبەخشانەیە و تۆ لەوانەیە بەشداریبوون ڕەتبکەیتەوە یان هەر کاتێک بتەوێت لە لێکۆڵینەوەکە بکشێیتەوە. تۆ بە کلیککردن لەسەر "ڕاپرسییەکە دەست پێبکە" ئەوە دەگەیەنیت کە ڕێگەدەدەیت بۆ بەشداریکردن لەم لێکۆڵینەوەیە.

ئەگەر تەمەنت لە نێوان ١٤-١٧ ساڵە، تکایە داوا لا دایک و باوک یان سەرپرشتیرەکەت بکە پەیامەکەی سەروو و هەروەها ئەوەی لە خوارەوەشدا هاتووە، بخوێنێتەوە.

فۆڕمی گەنج بۆ ڕێگەپێدان بە لێکۆڵینەوەی GAR

تایتڵی لێکۆڵینەوەکە:  "نیشتەجێبوون پەنابەرانەی GAR و گونجاندنی کۆمەڵایەتی و ئەنجامەکانی دۆزینەوەی کارپەیداکردن لە بریتیش کۆڵومبیا: بە تیشک خستنە سەر ماوەی یەک دەیە لە گەیشتنت و بۆ ئەوەی پلان دانان بۆ شێوەی دانیشتوان لە داهاتوو" (ڕێنمایی)

کێ سەرپەشتیاری لێکۆڵینەوەکەیە؟ دکتۆر دانیێڵ هیبێرت، پرۆفیسۆر لە بە شی جوگرافیا لە زانکۆی بریتیش کۆڵومبیا سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەیەکە و گرەیس نیوتن قوتابی دەرچوو لە بە شی جوگرافیا لە زانکۆی بریتیش کۆڵومبیا یارمەتی دەدات لە لێکۆڵینەوەکە وەک یارمەتیدەری لێکۆڵەر. دەزگای کۆچبەری و پەنابەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا خەرجی ئەم لێکۆڵینەوەی دابین دەکات. ئەگەر من هەر پرسیارێکم سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکە هەبوو، پەیوەندی دەکەم بە دکتۆر دانیێڵ هیبێرت لە dan.hiebert@ubc.ca و گرەیس نیوتن لە grace.newton@alumni.ubc.ca.

داوەتکردن: من داوەتکراوم بۆ بەشداریکردن لەم لێکۆڵینەوەیە چونکە پێشتر لە سەر هاریکاری دەوڵەت بۆ پەنابەران بووم. لاپەڕەکانی خوارەوە لێکۆڵینەوەکە شیدەکاتەوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەم کە ئایا تێیدا بەشداری دەکەم یان نا. ئەوە لە سەر خۆم دەوەستێت ئەگەر بمەوێت لە لێکۆڵینەوەکەدا بم. کەس نییە وام لێ بکات لە لێکۆڵینەوەکە بەشدار بم، هەروەها کەسیش لێم ناڕەنجێت ئەگەر نەمەوێت ببم بە بەشێک لەم لێکۆڵینەوەیە. 

ئایا دەبێت لە لێکۆڵینەوەکەدا بم؟ من نەمەوێت لەم لێکۆڵینەوەیەدا بەشدار بم ئەگەر خۆم نەمەوێت. ئەگەر من بەشداریکردنم هەڵبژارد، ئەوا دەتوانم لە هەر کاتێکدا بەشداریکردنەکە بوەستێنم. ئەگەر من ویستم لە لێکۆڵینەوەکە بەشدار بم، پرسیارم لێ دەکرێت بۆ ئیمزاکردنی فۆرمەکە. دایک و باوکم/ سەرپەرشتیارەکەم دەبێت فۆرمی ڕێگەپێدان ئیمزا بکەن بۆ ئەوەی لە لێکۆڵینەوەیە بەشدار بم. بەڵام مەرجە نییە من بەشداری بکەم لە لێکۆڵینەوەکە هەرچەندە ئەوان فۆرمی ڕێگەپێدانیشیان ئیمزا کردبێت. من دەبێت کاتێكی زیاتر تەرخان بکەم و بە وردی ئەم زانیاریانەی خوارەوە بخوێنمەوە، هەروەها بەر لە بڕیاردان لەگەڵ ماڵەوە قسەبکەم. من دەزانم کە دەبێت هەست بە سەربەستی بکەم لە قسە لەگەڵ دکتۆر هیبێرت یان گرەیس نیوتن بکەم ئەگەر هەر شتێک لەوانەی خوارەوە ڕوون نەبوو. من دەتوانم هەڵبژێم ئەگەر بمەوێت بەشدار بم یان بەشدار نەبم لە لێکۆڵینەوەکە، یان کاتێکی زیاترم بووێت بۆ بڕیاردان. من هەرچەندە بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکە هەڵدەبژێرم، بەڵام دەتوانم دواتر بیری خۆم بگۆڕم. من دەتوانم هۆکاری بەجێهێشتنی لێکۆڵینەوەکە نەدرکێنم. من دەتوانم هەر پرسیارێک لە لێکۆڵەر بکە لە ماوەی بەشداریکردنم لە لێکۆڵینەوە.

ئێمە بۆچی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەنجام دەدەین؟ لێکۆڵەران ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بزانن کە چۆن سوودمەند لە بەرنامەی هاریکاری حکومەت بۆ پەنابەران ژیانی خۆی لە بریتیش کۆڵومبیا ئاواکردووە. ئەم پرۆسەیە زۆر جار پێی دەگورێت گونجاندن و هەموو ئەوانە دەگرێتەوە وەک پەیداکردنی کار و دۆزینەوەی شوێنی ژیان و دروستکدرنی هاوڕێیان. ئەم لێکۆڵینەوەیە پرسیارم لێ دەکات سەبارەت بە ژیانی ڕۆژانەم لەوەتەی گەیشتووم بە کەنەدا. هەروەها ڕێگەم پێدەدات کە بۆچوونەکانم بگۆڕمەوە سەبارەت بەوەی چ شتێک یارمەتی دام لە سەرەتای گەیشتنم. لێکۆڵەر وەڵامەکانم بەکاردەهێنێت بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چی دەگەیەنێت کە کەسێک بیت لەوانەی پێشتر سوودمەند بووین لە هاریکاری حکومەت بۆ پەنەباران لە کەنەدا. ئەم لێکۆڵینەوەیە بەشێک دەبێت لە نامەی ماستەری گرەیس نیوتن و ڕاپۆرتێک بۆ دەزگای کۆچبەری وپەنابەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا.                                                                  

لەم لێکۆڵینەوەیدا چی بۆ من ڕوودەدات؟ من ئەگەر هەڵمبژارد بەشداربم لەم لێکۆڵینەوەیە، هەندێک پرسیارم لێ دەکرێت دەربارەی ژیانی ڕۆژانە وەک لە قوتابخانە و ماڵ و ژیانی خێزان. ڕاپرسییەکە ١٠-١٥ دەقیقە دەخایەنێت.

ئایا لەم لێکۆڵینەوەیەدا هیچ شتێکی خراپ ڕوودەدات؟ لەوانەیە هیچ شتێکی خراپ ڕوونەدات ئەگەر لەم ڵێکۆڵینەوەیدا بەشدار بم. بەڵام، ئەگەر هەر یەکێک لە پرسیارەکان وایلێکردم هەست بە ترس و خەمناکی و نائارامی بکەم، ئەوا ڕێنمایی دەکرێم بۆ ئەو سەرچاوانەی کە یارمەتیم دەدەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە هەستانە.

ئایا چۆن بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوە یارمەتیم دەدات؟ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە ڕاستەوخۆ یارمەتیم نادات. هەروەها لێکۆڵەر زانیاریەکانم بەکاردەهێنێت بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چۆنە کەسێک لەوانەی پێشوو لە بەرنامەی GAR لە کەنەدا سوودمەند بووین.

ئایا کێ دەزانیت کە من لە لێکۆڵینەوەکە بەشدارم؟ تەنها خۆم و دایک و باوکم و لێکۆڵەران دەزانن کە من لە لێکۆڵینەوەکە بەشدارم. لەو کاتەی ئامادە بن لێکۆڵینەوەکە بڵابکەنەوە، لێکۆڵەران ناوی من و هیج زانیارییەکی دیکە ئاشکرا ناکەن هەتا کەسانی دیکە بزانن لە لێکۆڵینەوەکە بەشدار بوویم.

ئایا پەیوەندی بە کێ بکەم ئەگەر پرسیارم سەبارە بە لێکۆڵینەوەکە هەبوو؟ ئەگەر من هەر پرسیارم  هەبوو یان زانیاری زیاترم ویست سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکە بەر لە بەشداریکردن یان لە ماوەی بەشداریکردنم، پەیوەندی دەکەم بە دکتۆر دانیێڵ هیبێرت لە (dan.hiebert@ubc.ca) و گرەیس نیوتن لە (grace.newton@alumni.ubc.ca).

ئایا پەیوەندی بە کێ بکەم ئەگەر نیگەرانی و سکاڵام هەبوو سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکە؟ ئەگەر من نیگەرانی و سکاڵام هەبوو سەبارەت بە مافەکانم لە لێکۆڵینەوەکە، وەک بەشداربوویەک لە لێکۆڵینەوەکە یان ئەزموونم لەم ماوەی بەشداریکرندا، پەیوەندی دەکەم بە هێڵی سکاڵاکردن بۆ بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکە کە لە ئۆفیسی زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بۆ رەوشتی لێکۆڵینەوە بە ژمارەی 604-822-8598 بۆ شوێنە دوورەکان ئیمەیڵ RSIL@ors.ubc.ca یان ژمارە تەلەفۆنی بەخۆڕایی 1-877-822-8598.

بە کلیکردنی دوگمەیەی "دوایی" ئەوە دەگەیەنێت:

  • من فۆرمەکەم خوێندەوە و لە فۆرمی گەنج بۆ ڕێگەپێدان گەیشتم.
  • من کاتی پێویستم نەبوو لە زانیارییەکان تێبگەم و پرسیاری ئامۆژگاری بکەم لە کاتی پێویست.
  • من بواری ئەوەم هەبوو پرسیار بکەم و وەڵامی گونجاوم بۆ پرسیارەکانم وەرگرت.
  • من دەزانم  کە هەموو ئەو زانیارییانەی کۆکراونەتەوە بە شێوەیەکی نهێنی پارێزراون.
  • من دەزانم کە بەشداریکردنم لەم لێکۆڵینەویە خۆبەخشانەیە و بەتەواوی ئازادم لە ڕەتکردنەوە و بەشداریکردن و دەرچوون لە لێکۆڵینەوەکە لە هەر کاتێکدا.
  • من دەزانم کە دەتوانم لە هەر کاتێکدا پرسیار بکەم سەبارەت بە بەشداربوونم لە لێکۆڵینەوەکە.
  • من دەزانم کە ئەگەر ناوی خۆم لە خوارەوەی فۆرمەکە دانا، بە مانای ئەوە دێت کە ڕازیم کە لێکۆڵینەوەکەدا بم.

من ڕازیم کە بەشداری لێکۆڵینەوەکە بکەم .

69 پرسیار هەیە لەم ڕاپرسیە.

A note on privacy
.ناو نیشانی وه لام ده رله و راپرسیه دا نادیاره
The record of your survey responses does not contain any identifying information about you, unless a specific survey question explicitly asked for it. If you used an identifying token to access this survey, please rest assured that this token will not be stored together with your responses. It is managed in a separate database and will only be updated to indicate whether you did (or did not) complete this survey. There is no way of matching identification tokens with survey responses.